به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەند گەڵاڵەی هاوپەیوەند بە وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگان، لە ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە، وتی: زۆر خۆشحاڵین کە لە هەفتەی دەوڵەت دیسان توانیمان چەندین گەڵاڵەی گەورەی کانگایی و پیشەیی بکەینەوە، بۆ نموونە گەشەی کانگای زێڕ، هەم دۆزینەوەکەی و هەم هەڵکۆڵینەکەی، گرینگایەتی تایبەتی بۆمان هەیە.
ناوبراو وتیشی: بەختەوەرانە کانگا و پێترۆکیمیایی ئێمە توانیویە جێگای هەناردە کردنی نەوت بگرێتەوە.
سەرۆک کۆمار درێژەی دا: دوژمنان پیلانێک کە لە سەرەتای هاتنی کۆرۆناوە هەیانبوو ئەوە بوو کە هەموو کارەکان ئەبوا دابخران و کاتێک کە ئێمە لە سەرەتای خاکەلێوەوە ڕامانگەیاند کە کار وپیشەکان ئەبێ بکرێنەوە زۆر کەس توورە بوون و میدیا بیانییەکان ڕایاندەگەیاند کە دەوڵەت هیچ بایەخێک بە گیانی خەڵکەکە نادات و دەیانەویست وڵات بەرەو قەیران ببەن و هەموو شوێنەکان دابخرێن و وەکوو وڵاتەکانی خۆیان کە بۆ نان و ئاو و ئامێری تەندروستی ڕیزیان دەبەست، ئێمەش تووشی کێشە بین.
342/